ناتانیاھۆ:بەردەوام دەبین لە لێدانی ئێران و گروپەكانی
بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل پێشوازی كرد لە برایان ھۆك نێردەی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران و چەند پرسێكیان لەسەر ئێران تاوتوێ كرد
ناتانیاھۆ ڕایگەیاند كە ڕێگەی ئێران نادەن لە دەرەوە خۆی بەھێز بكات و بەردەوام ھێرش دەكەنە سەر پێگە سەربازی و سیخوڕیەكانی
ناتانیاھۆ ڕایگەیاند گەر ئێران دەیەوێت وڵاتانی دیكە ئاسایی مامەڵەی لەگەڵ بكەن دەبێ سلوكی دەولی خۆی ئاسایی بكاتەوە