سلێمانی : سێ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا
عەبدوڵڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە لێداونێکدا پۆ ڕاگەیاندنەکان ، ئاماری ئەمڕۆی مردن بە کۆرۆنا لە سلێمانی دەخاتە ڕوو .
جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی گوتی ئەمڕۆ سێ کەسی دیکە لە تووشبووانی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە کە بریتین لە دوو ئافرەت و پیاوێک .
هاوکات عەبدوڵلا ئەحمەد ئاشکرای دەکات ئەو تووشبووانەی گیانیان لە دەست داوە ماوەی یەک هەفتە بووە لە ژێر چاوەدێری چڕ دابوون و تەمەنیان لە نێوان ٦٠ بۆ حەفتا ساڵی بووە .