هەولێر : ژمارەیەکی بەرچاو لە تووشبووانی کۆرۆنا چاک بوونەوە

 

١١٢ کەس چاک بوونەوە

بەرێوەبەرایەتی تەندروستی هەلێر لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات ، بە خۆشحاڵییەوە ئەمڕۆ ١١٢ هاووڵاتی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دوای چارەسەر ، باری تەندروستیان جێگیربووە و گەڕونەتەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆیان .

 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر هەروەها ئاماژە بەوە دەکات ، لە دوا ئەنجامی پشکینەکان بۆ هەر ١١٢ کەسەکە ، هیچ دیاردەیەکی ڤایرۆسەکە لە خوێنیاندا بوونی نەبووە .

Back to top button