گۆڕان و یەكێتی كۆدەبنەوە

میدیاكانی گۆڕان لەزاری رێكخەری ژووری رۆژنامەوانی گۆڕان ئاشكرایان كردووە كە رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 1ی 7ی 2020 بریاری گۆڕان لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆببێتەوە”.

دلێر عەبدولخاڵق رێكخەری ژووری رۆژنامەوانی بزووتنەوەی گۆڕان لە لێدوانێكی دا كە میدیاكانی بزووتنەوە كە بڵاوی كردۆتەوە، رایگەیاندووە، وەڤدێكی باڵای یەكێتی بەسەرۆكایەتی لاهور جەنگی ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی بریارە كاتژمێر 11ی پێشنیوەرۆی رۆژی چوارشەممە، سەردانی مەكۆی سەرۆكی گۆڕان بكەن”.

رێكخەری ژووری رۆژنامەوانی گۆڕان هەروەها دەشلێت، بریارە لەلایان عومەری سەید عەلی رێكخەری گشتی و ژمارەیەك لە ئەندامانی خانەی راپەراندن پێشوازیان لێ بكرێت”.

هەر لەبارەی كۆبوونەوەكەی نێوان یەكێتی و گۆڕاندا رێكخەرەكە دەشلێت”پرسی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و موچەخۆران، پەیوەندییەکانی هەردولا، باشترکردنی پەیوەندی سیاسی نیوان لایەنەکان، چاکسازی و ئاڵنگاریەکانی بەردەم هەرێم و رێککەوتنی حکومەتی خوجێی سلێمانی بابەتی گفتوگۆ دەبن.

پێشتر بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ كۆی لایانە سەرەكیەكانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە، كۆبوونەوەی یەكێتی دواین كۆبوونەوەی لایانەكان بووە كە گۆڕان لەماوەی رابردوو ئەنجامی داون”.

Back to top button