بۆ رەتكردنەوەی پارەی خانەنیشنی لەسبەینێوە تا 30 رۆژی تر هەر ئەندام پەرلەمانێك بەئارەزوو مەندانە دەتوانێت رەتی بكاتەوە
نووسراوێكی فەرمی لە سەرۆكایەتی دیوانی پەرلەمانی كوردستان بڵاو كراوەتەوە، كە لە سبەیەوە تاوەکو 30 رۆژی دیکە داواکاریی رەتکردنەوەی خانەنشینیی ئارەزوومەندانە لە پەرلەمانتارانی خوولەکانی پێشووی پەرلەمانی کوردستان وەردەگرێت”.
نووسراوی فەرمی كە واژووی ئەردەڵان محەمەد ئیسماعیل سەرۆكی دیوانی پەرلەمانی كوردستان بەسەرەوەیە ئەمرۆ بڵاو كراوەتەووە تێیدا هاتووە”بەپێی بڕگەی شەشەم لە ماددەی حەوتەمی یاسای ژمارە دووی ساڵی 2020ـی یاسای چاکسازی لە مووچە، دەرماڵە، بەخشین، ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان و عێراق، دەستبەرداربوونی ئارەزوومەندانە لە خانەنشینی پەرلەمانتاری خوولەکانی یەکەم، دووەم، سێیەم و چوارەمی پەرلەمانیش دەگرێتەوە، لە 1ـی 7 تاوەکو 30 رۆژی دیکە دەتوانن داوا بکەن خانەنشینی ئارەزوومەندانە رەتبکەنەوە”.