لەهەولێر ژمارەیەكی زۆری هەڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاك بوونەوە.. بزانە ژمارەكە چەندە

لە راگەیاندراوێكدا بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاندووە، كە ئەمرۆ لە شاری هەولێر 112 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە”.

وەك لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە” هاووڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (۱۱۲) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، و پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکیان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بووە و بڕیار درا بنێردرێنەوە ماڵەوە.

 

دەقی ڕاگەیەندراوە:

ڕاگەیەندراوێک بۆ هاووڵاتیانی شاری هەولێر

 

هاووڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (۱۱۲) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، و پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکیان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بووە و بڕیار درا بنێردرێنەوە ماڵەوە.

کۆی گشتی چاکبووەکان گەیشتە (۸۲۸) کەس.

سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە

خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانییە.

زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.

د. دلۆڤان محمد فاتح جلال

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر

۳٠ی حوزیرانی ۲٠۲٠

Back to top button