بازرگانی بەنەخۆشەكانی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی بەردەوامە

بەگوێرەی زانیاری میدیا لۆكالیەكانی سلێمانی لەو شارە دەرمان بە قاچاغ بەناوی چارەسەری كۆرۆنا دەفرۆشێت،‌ ئەمەش لەزاری سەرچاوەیەك بڵاو كراوەتەوە كە سەرچاوەكە بەهۆی ترس لە سەر گیانی بە میدیا لۆكالیەكانی سلێمانی گوتووە مە ناوی ئاشكرا نەكرێت”.

سەرچاوەكە باس لەوە دەكات كە لەشاری سلێمانی خەڵكێكی بازرگان بەشێوەیەكی قاچاخ بازرگانی بەدەرمانێك دەكەن كە بەریتانیە و گوایە بۆ چارەسەری تووشبوون بە كۆڕۆنا بەرهەم دەهێنرێت، هەروەها سەرچاوەكە گوتوویەتی مامەڵەكردنەكە لەرێگای تەلەفۆنەوە ئەنجام دەدرێت

بازرگانی كردن بە نەخۆشی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی لە ماوەی رابردوو كاردانەوەی زۆری هەبووە، بەشێوەیەكە كە بۆ قەناعەت پێهێنانی نەخۆش لە سلێمانی دەلێت دەرمانەكە لە هەولێرەوە دێت، ئەگەر ئەمرۆ بهێنین بۆت بە 2500 دۆلارە، ئەگەر سبەی بهێنن بۆت 1800 دۆلارە، بەڵام سەرچاوەكە دەلێت ئەوە تەنها بازرگانیە بەخەڵك مەگەر نا دەرمانەكە هەر لە لای خۆیانە بەڵام دەیانەوێت گاڵتە بە خەڵكی تووشبوو بكەن”.

سەرچاوەكە باس لەوەش دەكات كە ئەو دەرمانە دووجۆڕە یەكێكیان ڕیمدیسیڤیر  و ئەوەی تریان ئه‌ڤیفاڤێری ڕووسییه كە تاوەكو ئێستا دواین ئەنجامی ئەو دەرمانانە تاقی نەكراوەتەوە،

شایانی باسە مامەڵە كردن بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێشتریش لەشاری سلێمانی ئەنجام درا ئەمەش كاردانەوەی تووندی لێكەوتەوە، كە ئەوە بۆ چەندەمین جارە لەم شارە دا ئەو رووداوانە دووبارە دەبنەوە، پێشتر بەرپرسێكی تەندروستی سلێمانی ئاشكرای كردبوو كە گروپێكی بازرگان، پێشتر ئامێری هەناسەدانی فرۆشتووە بە 10 وەرەقە كە لەكاتێكدا نرخی ئامێرەكە 200 دۆلار بووە، هەشبووە بە 500، بەڵام ئێستا بە 1500 واتا 15 وەرەقەش دەست ناكەوێت”.

Back to top button