جیهان بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت و ئەوروپا سنوری لەگەڵ 14 وڵات كردەوە
یەكێتی ئەوروپا رایگەیاندووە كە سنورەكانی بەرووی 14 وڵاتی جیهان دەكاتە كە لەو چواردە وڵاتە دا مەترسیەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا تێدا كەم بۆتەوە، بە وڵاتانی جێگای متمانە دەزانێت لەو رووەوە”.
ئاژانسەكان ئاشكرایان كردووە كە یەكێتی ئەوروپا لە 1ی 7ی دەست دەكات بەكردنەوەی گەشت لەگەڵ 14 وڵاتی جیهانی، كە سێ وڵاتی عەرەبی تێدایە ئەوانش مەغریب و جەزائیر و توونس، ئەمەش لەكاتێكدایە كە لە وڵاتەكانی تری جیهان كە رێگا بە 27 وڵات دەدرێت سەردانی ئەوروپا بكەن بریتین لە ئوسترالیا، كەنەدا، جۆرجیا، ژاپۆن، مۆنتینیگرۆ، نیوزیلاند، رواندا، سڕبیا، كۆریای باشوور، تایلاند و ئۆرۆگوای.
پێشتر ئەڵمانیا و ئیسپانیا دژی كردنەوەی دەرگا بوون بەسەر ئەو 14 وڵاتە، بەڵام دواجار بریارەكە بەزۆرینەی یەكێتی ئەوروپا تێپەرێنرا، لەلایەكی دیكەشەوە هەریەك لە یۆنان و پورتوگال داوایان كردبوو سنوور بە ڕووی وڵاتی زیاتردا بكرێتەوە، چونكە وەرزی گەشتە و ئەم دوو وڵاتە بە شێوەیەكی سەرەكی پشت بە داهاتی گەشتیاری دەبەستن.