پەكەكە هێرشی كردە سەر گوندێكی هەلەبجە و گوژراو و بریندار هەیە

خواكوڕك

ئەمڕۆ 15ی 1ی 2017 پارتی كرێكارانی كوردستان هێرشیان كردە سەر گوندێ سەربە شاری هەلەبجە و پەكەكە گوژراوی هەیە، كێشەكەش بردراوەتە قەندیل.

بەرپرسی دەزگای رۆشەنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەشاری هەڵەبجە فارووق عەبدولكەریم بە مالپەری فەرمی پارتی حزبەكەی راگەیاندووە، چەكدارانی پەكەكە لە گوندی مۆردین لە شاری هەڵەبجە لەگەڵ خەڵكی بەشێك لە دێیەكە ڕووبەڕوو بوونەوە و چەكدارێكی پەكەكە كوژراوە”.

عەبدولكەریم ئەوەشی ئاشكرا كردووە، ئێستا پەكەكە دۆسیەكەی بردووەتە قەندیل و لەوێ دەیانەوێت سوڵح بكەن، دەشڵێت، “پەكەكە لە هەندێك ناوچەی هەورامان و هەڵەبجە بازگەی داناوە و گومرگ لە خەڵك وەردەگرێت، لە هەندێك شوێنیش بە چەكەوە هاتوچۆ دەكەن،  دەبێت ئیدارەی ئەم شارە بە زوویی لە مەترسیی پەكەكە لە سنوورەكە ئاگادار بكرێتەوە.

Back to top button