ئەگەری هەڵگیرسانی شەری ناوەخۆی شیعە لە بەغدا لەچركەساتدایە

دوای حزبوڵڵای عێراق لەلایان دژەتیرۆری عێراق هێرشی كرایە سەری، ئەمنداری گشتی میلیشیای نوجەبا هۆشداری دەدات و دەلێت ئەوەی لە داهاتوودا روودەدات مەترسیدارترە”.
ئەكرەم كەعبی ئەمنیداری گشتی میلیشیاكانی نوجەبا رەخنە لە سەرۆكوەزیرانی عێراق دەگرێت و دەلێت ئەوەی روودەدات لە داهاتوودا مەترسدارترە و دەلێت”كاروباره‌كان و ره‌وشه‌كه به‌ره‌و مه‌ترسیداری هه‌نگاو ده‌نێت”.
لە تویتێكی دا كەعبی دەنووسێت، داگیركه‌ر نایه‌وێت ده‌ربچێت. به‌كرێگیراوه‌كانی له هه‌وڵدان بۆ وه‌شاندنی ده‌ستی غه‌در و زیانگه‌یاندنیان به مقاوه‌مه، هەروەها دەشنووسێت”ته‌واوی گرووپ و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی په‌ره به توانایان بده‌ن و ریزه‌كانیان پته‌و بكه‌ن و خۆیان بۆ داستانی گه‌وره ئاماده بكه‌ن”.