ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز تارانی پایته‌ختی ئێرانی هه‌ژاند

كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز باكوری تارانی پایته‌ختی ئێرانی هه‌ژارند تا ئێستا زیانه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ نه‌زاندراوه‌و و پۆلیس هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌ باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ رانه‌گه‌یاندووه‌.

به‌ پێی هه‌والێكی میدیاكانی ئێران ته‌قینەوەكە لە سەنتەرێكی پزیشكی لە تەجریشی باكوری تاران روویداوە تا ئاماده‌كردنی ئه‌و هه‌واڵة دووكه‌ڵ و ئاگرێكی زۆر له‌ شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌رزده‌بێـته‌وه‌.

له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ زیانی گیانی و ماددی به‌دواوه‌وه‌یه‌و تا به‌ هۆیی ته‌قینه‌وه‌كه‌ چه‌ندین باڵه‌خانه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ زیانیان به‌ركه‌ووتووه‌

Back to top button