حزبوڵڵای عێراقی وەڵامی حكومەتی عێراق دەداتەوە
میلیشیاكانی حزبوڵڵای عێراقی لە ڕاگەیەنراوێكدا وەڵامی حكومەتی عێراقی دەداتەوە و رەتی دەكاتەوە دەستبەرداری چەك ببێت
حزبوڵڵای عێراقی خۆی بە ئەسڵی شەریعەو شەرعیەت ناو دەبات و ڕایگەیاند ئامادە نین چەك ڕادەستی حكومەتی عێراقی بكەن و دژی ئەو داوایەن
پێشتر حكومەتی عێراق داوای لەو میلیشیا چەكداریانە كرد چەكەكانیان ڕادەستی حكومەت بكەن و دەست بەرداری چەكداری ببن