رۆژنامه‌نووسێك له عێراق رفێندرا‌و له ئێران دوای دادگای كردنی سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا

دوای ئه‌وه‌ی له كۆتاییه‌كانی ساڵی رابردوو رۆژنامه‌نووس روحوللا زه‌م كه سه‌رپره‌شتی ماڵپه‌ڕێكی ئۆپۆزسیۆنی ده‌سه‌ڵاتی ئێران ده‌كات له به‌غدا له لایه‌ن گرووپێكی نه‌ناسراو ده‌ستگیر كرا‌و دواتریش راده‌ستی وڵاتی ئوێران كرایه‌وه به پێێ زانیاریه‌كان حكومه‌تی تاران بڕیاری له سێداره‌دانی به‌سه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌دا سه‌پاند.
میدیاكانی ئێران رایانگه‌یاندووه كه دادگاییكردنى رۆژنامه‌نوس “روحوڵڵا زه‌م” به‌ڕێوه‌به‌رى ماڵپه‌ڕێكی ئۆپۆزسیۆن له‌مانگى پێنجه‌وه ده‌ستیپێكردوه و ناوبراو له‌لایه‌ن دادگایه‌كى ئێرانیه‌وه سزاى له سێداره‌دانى به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
جێی باسه له رۆژى 14-10-2019 رۆحولا زه‌م له‌لایه‌ن ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگریى عیراقى نزیك له ئێرانه‌وه له رۆژى 12ى هه‌مان مانگ له كاتێكدا له پاریسى فه‌ره‌نساوه گه‌یشتوه‌ته به‌غدا بۆ به‌شداریكردن له “چله‌ى ئیمام حسێن”، ده‌ستگیركراوه و راده‌ستی هه‌واڵگریى سوپاى پاسداران كراوه.