میلیشاكانی نوجه‌با داوا ده‌كه‌ن حه‌شدی شه‌عبی خۆیان بۆ داستانێكی گه‌وره دژ به كازمی ئاماده‌بكه‌ن
دوای ئه‌وه‌ی هێزێكی دژه تیرۆری عێراقی هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باره‌گایه‌كی حزبوللای عێراق و ژماره‌یه‌ك چه‌كدار و به‌رپرسی ئه‌و حزبه‌ی سه‌ر به میلیشاكانی حهشدشی شه‌عبیان ده‌ستگیركرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌میانی ئازادكرد، حه‌شدی شه‌عبی ههلكوتانه سه‌ر باره‌گاكانی به پێشهاتێكی خراپ ده‌زانن و میلیشاكانی نوجه‌با هه‌ڕه‌شه له مسته‌فا كازمی ده‌كه‌ن له به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره.
ئه‌كره‌م كه‌عبی، ئه‌مینداری گشتی میلیشیای نوجه‌با، ره‌خنه‌ی له مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق گرت و رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له داهاتوودا رووده‌دات مه‌ترسیدارتره چونكه كاروباره‌كان و ره‌وشه‌كه به‌ره‌و مه‌ترسیداری هه‌نگاو ده‌نێت، داگیركه‌ر نایه‌وێت ده‌ربچێت، به‌كرێگیراوه‌كانی له هه‌وڵدان بۆ وه‌شاندنی ده‌ستی غه‌در و زیانگه‌یاندنیان به مقاوه‌مه”.
كه‌عبی داواشیكردووه، ته‌واوی گرووپ و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی په‌ره به توانایان بده‌ن و ریزه‌كانیان پته‌و بكه‌ن و خۆیان بۆ “داستانی گه‌وره” ئاماده بكه‌ن.