حكومه‌تی هه‌رێم سبه‌ی یاسای چاكسازی جێبه‌جێ ده‌كات

دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر پێشنیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یاسای چاكسازی هه‌رێمی په‌سه‌ند كرد، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا كه‌ له‌ سه‌رتای مانگی ته‌مووز یاساكه‌ بخاته‌ واری جێبه‌جێكردن و بڕیاره‌ سبه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یاساكه‌ جێبه‌جێبكات جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ده‌ستپاكی له‌ په‌رله‌مانی كوردستانیش رایده‌گه‌یێنێت كه‌ حکومەتی ھەرێم بۆ جێەبجێکردنی یاسای چاکسازی تەواو دەستکراوەیە.

سه‌عید هه‌ركی، جێگری سه‌رۆكی لیژنەی دەسپاکی لە پەرلەمانی کوردستان له‌ باره‌ی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ، حكومه‌تی هه‌رێم میكانیزمێكی باش بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی به‌كاری ده‌هێنێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له‌ هه‌ر وه‌زاره‌تێك لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پێكهێنراوه‌، جگه‌ له‌مه‌ش لیژنه‌یه‌كی باڵا له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێكهێنراوه‌.

جێگری سه‌رۆكی لیژنەی دەسپاکی لە پەرلەمانی کوردستان راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ، حكومه‌ت ده‌توانێت زیاتر له‌وه‌ی له‌ پڕۆژه‌كه‌دا هه‌یه‌ كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه‌ بكات، چونكه‌ له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ستی حكومه‌ت كراوه‌ته‌وه‌ و له‌ هه‌ر هه‌نگاوێك به‌و ئاراسته‌یه‌ سه‌رپشك كراوه‌.

 

Back to top button