فڕۆكه‌یه‌كی توركیا له‌ سنوری ناحیه‌ی ده‌ركا كه‌وته‌ خواره‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ جارێكی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا سنوری قه‌زای زاخۆیان له‌ پارێزگای دهۆك به‌ بیانووی بوونی بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ بۆردوومانكرد، له‌ سنوری قه‌زای ده‌ركار فڕۆكه‌یه‌كی چاودێری توركیا كه‌وته‌ خواره‌وه

زێرەڤان موسا، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیەی دەرکار فروکەیەکی چاودێری تورکیا لەگوندی بوسەل لەسنووری ناحیەی دەرکار کەوتە خوارەوە و لەلایەن پولیس و ئاسایشەوە ھەلگیراوه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه‌ به‌ هۆی بۆردوومانكه‌ روبەرێکی زوری زەوی گوندەکە گڕی گرت و سووتا.

Back to top button