لوتكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و لێژنه‌كانی چاكسازی كۆده‌بنه‌وه‌

خواكوڕك

ئه‌مرۆ پێنج شه‌مه‌ 15/1/2017 لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، و پرۆگرامێكی نوێ بۆ پرسی چاكسازی له‌نێو ده‌زگاكانی حكومه‌ت ده‌خرێته‌ڕوو.

فرسەت سۆفی په‌رله‌مانتار و ئەندامی لیژنەی نەزاهە لەپەرلەمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، “لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا، ناوی ئەو لێژنە و هەنگاو و کارەکانی داهاتووی دەخرێتە ڕوو”.

فرسه‌ت سۆفی كه‌ هاوكات ئەندامێكی ئەو لیژنەی باڵایەیە به‌ مالپه‌ڕی باسی راگەیاندووه‌، “بڕیاریشە میکانیزمی کاری داهاتووی لێژنەکە لەو کۆبوونەوەیەدا باس بکرێت، چونکە ئەرکی داهاتووی ئەو لێژنەیە قورس دەبێت”.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، “له‌ ئێستادا چاوەڕوانی سەرجەم لایەنەکان دەکەین بۆ ئەوەی هاوکاریی ئەو لێژنەیە بکەن، تاوەکوو بەسەرجەم لایەنەکانەوە لە کوردستاندا ڕووبەڕووی گەندەلی ببینەوە”.

پێشتر مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و چه‌ند لایه‌نێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌ پرسی چاكسازی ئه‌نجامدا و دواتر له‌ راگه‌یانرازێكدا حكومه‌ت بڕیاریدا ئه‌م هه‌فته‌ چه‌ند كربوونه‌وه‌یه‌كی فراوان بۆ خێراكردنی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی ئه‌نجام بدات.

Back to top button