له‌ دوو هه‌فته‌ی رابردوو 385 تووشبووی كۆرۆنا له‌ سلێمانی چاكبوونه‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵكشانی دووه‌می تووشبوون ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ سلێمانی روویدا و ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون  بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی  له‌ دووهه‌فته‌ی رابردوو385 تووشبووی كۆرۆنا له‌ سلێمانی چاكبوونه‌ته‌وه‌
د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاندووە، لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا 385 تووشبووی كۆرۆنا لەشاری سلێمانی چاكبوونەتەوە و لەبەرواری 13ی ئایاریشەوە تائێستا 867 توشبوو چاكبوونەتەوە.
هه‌روه‌ها وەزارەتی تەندروستی لەڕاگەیەندراوەكەیدا ژمارەی چاكبووانی كۆرۆنایان لەشاری سلێمانی بڵاوكردۆتەوە كە ٨٣٢ كەسن و لە 24 كاتژمێری رابردووشدا  ٣٤ توشبوو چاكبوونەتەوە.
Back to top button