پۆمپیۆ: ئه‌گه‌ر قه‌ده‌غه له‌سه‌ر ئێران ھەڵگیرێت کارەسات لە ناوچەکە و جیھان روودەدات
دوای ئه‌وه‌ی كۆتاییه‌كانی هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌مریكا سزای نوێی به‌سه‌ر كاپتنه‌كانی شه‌ش كه‌شتی ده‌ریایی ئێران‌دا سه‌پاند ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئێرانی به هاوكاری گرووپه توندئاژۆكانی عێراق هه‌ژماركرد كه به‌رده‌وامی چه‌ك به گرووپه چه‌كداره‌كان ده‌كات.
مایك پۆ‌مپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا رایگەیاند: میلیشا چه‌كداره‌كانی عێراق دەیان جار بە چەکی ئێرانی ھێرشیان کردووەتە سەر ئەمه‌ریکا و ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی، کە تا ئێستاش بەردەوامن لە شەری دژ بە داعش هه‌روه‌ها ئێران بەردەوام چەك دەداتە میلیشیا شیعەکانی عێراق و میلیشیاکانیش
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له میانه‌ی به‌شداری كردنی له كۆبوونه‌وه‌ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی هاتوون، کە تایبەتە بە پرسی کۆتاییھاتنی بڕیاری قەدەغەی کرینی چەك لەلایەن ئێرانەوە و دەڵێت: ئه‌گه‌ر قه‌ده‌غه له‌سه‌ر ئێران ھەڵگیرێت کارەسات لە ناوچەکە و جیھان روودەدات.