هه‌ر په‌رله‌مانتارێك خانه‌نشینی په‌رله‌مان ره‌تده‌كاته‌وه‌ له‌ سبه‌یه‌وه‌ ده‌توانێت فۆڕم پڕبكاته‌وه‌

په‌رله‌مانی كوردستان فۆڕمێكی تایبه‌ت به‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینی بۆ سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارن راگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ سبه‌یه‌وه‌ په‌رله‌مانتاران ده‌توانن ئارازوومه‌ندانه‌ فۆڕمه‌كه‌ پڕ بكه‌نه‌وه‌ بۆ ڕه‌تكردنووه‌ی حانه‌نشینی په‌رله‌مانی، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستانیش رایده‌گه‌یه‌نیێت كه‌ فۆڕمه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی مانگێكه‌.

سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان له‌ باره‌ی فۆڕمه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ سبەی چوارشەممە ١ی ٧ی ٢٠٢٠، پڕکردنەوەی فۆرمی رەتکردنەوەی خانشینیی پەرلەمانتاران دەست پێدەكات و بۆ ماوەی ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت.

هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌ گوتشیی پڕكردنەوەی فۆرمەکە ئارەزومەندانەیە، پەرلەمانتارانی ئەم خولە و خولەکانی پێشووتریش دەتوانن فۆرمەکە پڕ بکەنەوە“. گوتیشی: ”بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکە، دەبێت بچنە دیوان و بەشی یاسایی پەرلەمان، فۆرمەکە لەوێ پڕ بکەنەوە“.

 

Back to top button