ئەنەناس چارەسەری ئەم کێشانە دەکات

ئەنەناس یەکێک لە میوە هەرە باش و دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان، یەکەم جارلە ئەمریکا دۆزرایەوە، دواتر بۆ ناوەڕاستی ئەفریقا گوازرایەوە، ئەم میوە تەنیا لە شوێنە گەرمەکان بەرهەم دێت.

ئەنەناس، یارمەتی کرداری هەرسکردن دەدات، بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێ کێش دابەزێنن یارمەتی توانەوەی چەوری دەدات. بۆ کەمکردنەوەی قەبزی باشە. بۆ کێشەکانی پێست و بەهێزبوونی بەرگری لەش بەسودە، بەهۆی هەبوونی ڤیتامین سی تێیدا. خواردنی بڕێکی گونجاو بۆ پتەوبوونی ئێسکەکان باشە.

لە زۆر جۆر ماسکدا بۆ جوانکاری پێست بەکاردەهێنرێت.

Back to top button