پێنج سوودی گرنگی تەماتە بزانە
شارەزایانی بواری خۆراک جەخت لەوە دەکەنەوە کە تەماتە ٥ سوودی هەیە کە کەم کەس دەیزانێت:-
١. ڕێژەیەکی بەرز لە ڤیتامین (C ، A) ی تێدایە .
٢. تەماتە کارکردنی گورچیلەکان چالاک دەکات.
٣. نەهێشتنی هۆکاری نەخۆشییەکان کە بە جەستەی مرۆڤەوە دەلکێت.
٤. وەک پاککەرەوەیەکی ڕیخۆڵە و سک کاردەکات و ئێشی گەدە لە ئەنجامی هەرس نەبوونی خۆراک ناهێڵێت.
٥. توخمی ئاسن یەکێ پێکهاتەکانی تەماتەیە بۆیە بەباشترین چارەسەر بۆ کەم خوێنی دادەنرێت.