ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان بۆ تاوتوێكردنى چه‌ند بابه‌تێك كۆده‌بێته‌وه
وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جووتیار عادل ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجام دەدات و یەکێک لە تەوەرەکان هەنگاوە کردارییەکانی جێبەجێ کردنی یاسای چاکسازییە.
دەقی راگەیەندراوەکەی گوتەبێژی حکومەت:
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٠/٧/١ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی و هه‌فتانه‌ی خۆی به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی حکومەت و ئه‌ندامانی به‌ڕێزی كابینه‌ی نۆیه‌م به رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانس ساز ده‌كات.
لە کۆبوونەوەکەدا، ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
• پرۆسه‌ی دانوستانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ
• هه‌نگاوه كردارییه‌كانی چاكسازی، رێكار و میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی
• پێشنووسی بڕیاری تایبه‌ت به راسپارده‌ی چاكسازی له داهاتی گشتی، په‌ره‌پێدانی هاوبه‌شی له هه‌ردوو كه‌رتی تایبه‌تی و گشتی و سیسته‌می باج
• پرۆگرامی بایۆمه‌تری له هه‌رێمی كوردستان
• پێشنیازه‌كانی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به یاسای دامه‌زراندنی سندووقی پشتیوانیی دارایی نیشته‌جێبوون، ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و پێشینه‌ی خانووبه‌ره و هاوسه‌رگیری
د. جوتیار عادل
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان