كه‌شناسی هه‌رێم: لە ھەندێك ناوچەی هه‌رێمی كوردستان باران دەبارێت
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر، سلێمانى و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له دهۆكیش ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كانى هه‌ولێر و دهۆك ئه‌گه‌رى بارانبارینێكى كه‌م هه‌یه.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى پێنجشه‌ممه، له هه‌ولێر، سلێمانى و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له دهۆكیش ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.