پارێزگاری هەولێر : واژوی لەسەر چەند بریارێكی گرنگ كرد

کەمکردنەوەی نرخی خزمەتگوزاریی 9 پرۆژەی نیشتەجێبوونی هەولێر لە ئەمڕۆوە جێبەجێدەکرێ. بەپێی نووسراوێکی پارێزگاری هەولێر لە ئایندەیەکی نزیک نرخی خزمەتگوزاریی زۆربەی پرۆژەکان دیاریدەکرێن و دەبێت پابەندنیش بن.

لە نووسراوێکدا کە رۆژی 30-6-2020 دەرچووە و واژۆی د.فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێری لەسەرە، دوای ئەوەی لیژنەی بەدواداچوون و دانانی نرخی خزمەتگوزاری پرۆژەکانی نیشتەجێبوون بۆ کەمکردنەوەی دیاریکردنی نرخی خزمەتگوزاری پرۆژەکان دەستبەکاربوو. وەک هەنگاوی یەکەم نرخی خزمەتگوزاری 9 پرۆژەیان دیاریکردوون و لە ئایندەیەکی نزیکدا نرخی خزمەتگوزاری پرۆژەکانی دیکەش دیاریدەکرێت.

پارێزگاری هەولێر دەڵێت، لە رۆژی 01-07-2020 دەبێت ئەو 9 پرۆژەی کە ناویان هاتووە پابەندی ئەو نرخانە بن کە بۆیان دیاریکراوە. “هەر پرۆژەیەکیش پابەندنەبێت رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبێتەوە”.

سەبارەت بەو شوێنانەی کە دەبێت نرخی خزمەتگوزارییەکانیان کەمبکەنەوە، ماجید عیزەدین عەبدوڵڵا، سەرۆکی لیژنەی بەدواداچوون و دانانی نرخی خزمەتگوزاری پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە هەولێر دەڵێت، “ئەو نرخانەی بۆ پرۆژەکان دیاریکراون دەبێت پێیەوە پابەندبن و هەر کەسێک پابەندنەبێت رووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە.”
ئەو شوێنانەی کە دەبێت نرخی خزمەتگوزاری کەمبکەنەوە:
1. شاری MRF
2. شاری MRF دەرەوەی وەبەرهێنان
3. گوندی ڤیتاڵ
4. رۆیا تاوەر
5. گوندی ئینگلیزی
6. ئیمپایەر وۆڵد
7. دریم سیتی
8. پارک ڤیو
9. شوقەکانی ئیسکان

ناوی ئەو پرۆژانەی کە دەبێت نرخی خزمەتگوزارییەکان کەمبکەنەوە، داتا و زانیارییەکان؛ پارێزگاری هەولێر

Back to top button