هەولێر: ئافرەتێکی تەمەن (20) ساڵ بەتۆمەتی دزی دەستگیرکرا

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ژنێکیان بەتۆمەتی دزینی شەش هەزار دۆلار دەستگیرکردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە،دوای ئاگادارکردنەوەیان لە حاڵەتێکی دزیکردن لە گەڕەکی گەلاوێژ، دوای لێکۆلینەوەیەکی ورد و چڕ، بە ماوەی کەمتر لە (24) کاتژمێر ئافرەتێکیان بە تۆمەتی دزینی شەش هەزار دۆلار دەستگیرکردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسەی دەستگیرکراو ئافرەتێکی تەمەن (20) ساڵە و دانی بەوەدا ناوە 6000 دۆلاری دزیوە، بۆیە بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادان، بەندكراوە و لێكۆڵینەوەكانیش لەو دۆسیەیە بەردەوامن.

Back to top button