بکوژی دوکاندارەکەی کەلار دەستگیر کرا
لە دوای ئەوەی دوێنێ گەنجێکی دوکاندار لە کەلار لە ناو دوکانەکەیدا بە فیشەک کوژرا بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد .
پۆلیسی بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان لە دوای چەند کاتژمێرێک توانیان کەسێک دەستگیر بکەن وەک گومانلێکراوێکی سەرەکی و دەستیان بە سەر ئۆتۆمبێل و دەمانچەکەیدا گرت .
موقەدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری، لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لەمبارەوە لە لێدوانێکدا بۆ راگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات لە دوای لێکۆڵینەوەو لێپێچینەوە لە تاوانبار بە ئامادە بوونی دادوەر ، تاوانبارەکە ئەمڕۆ چوارشەممە دانی بە تاوانەکی داناوە .
تاوانبار ڕایگەیاندووە بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتی لە وەپێشی هەستاوە بە ئەنجامدانی ئەو تاوانە