ڕاگەیاندراوێک لە لایەن تەندروستی گشتی ڕاپەڕینەوە
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین لە راگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات
لە راگەیاندراوەکەی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕیندا هاتووە لەسەرەتایی دەرکەوتنی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە سنورەکەدا ستافی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین شەوڕۆژ لە ئەرکدابون بۆ پاراستنی هاوڵاتیان لە ڤایرۆسەکە٫ لە کاتێکدا زۆربەی دامەزراوەکانی تری حکومەت لە پشودابوون.
بەڵام دیاردەی تەشهیر و تۆمەت دانە پاڵ کارمەندانی بەشی تەندروستی لەو ناوچەیە جێگەی نیگەرانییەو بێ گەڕانەوە بۆ بنەماکانی ئەخلاقی بابەت لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەکرێتەوە ، بۆیەش هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە هەر رووداوێک ببێتە هۆی زیان گەیاندن بە کارمەندەکانمان ، نووسەری ئەو پۆستانەی سۆشیال میدی تاوانبارن و داوایان لە سەر تۆمار دەکرێت
دەقی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی راپەڕین:..
روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین سەبارەت بەچەند تەشهیر و تۆمەتێک کە لەڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکەوە ئاڕاستەی پزیشکان و کارمەندو ناوەندە تەندروستیەکانی سنورەکەمان دەکرێن۰
1-لەسەرەتایی دەرکەوتنی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە سنورەکەدا ستافی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین شەوڕۆژ لە ئەرکدابون بۆ پاراستنی هاوڵاتیان لە ڤایرۆسەکە٫ لە کاتێکدا زۆربەی دامەزراوەکانی تری حکومەت لە پشودابوون.
2- زۆرینەی پزیشکی پسپۆڕ و ڕاهێنراو و کارمەندانی تەندروستی لە هێڵی پێشەوەی ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنادابون بە تایبەت لەسەنتەرەکانی کۆڕۆنا لە رانیە و قەڵادزێ و تیمەگەڕۆکەکان و هەرلەوماوەیەدا چەند پزیشک و کارمەندی تەندروستی تووشی ڤایرۆسکەبوون.
3- سەرەڕای نەبونی موچە و خراپی بژێوی ژیان ٫ بەڵام سەرجەم پزیشکانی پسپۆڕو ڕاهێنراو و کۆمەڵێک لەکارمەندانی تەندروستی و کارگێڕی بەردەوامبوون لە سەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستیەکان بە هاوڵاتیان.
4- سەرەڕای ڕاگەیاندنی بایکۆت لە بەشێکی هەرێمی کورستان٫ ئەگەربەکە م وکورتیشەوەبێت بەڵام ئێمە ڕێگەمان نەدا پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستیەکان لە شوێنە هەستیارەکان بەتەواوەتی بوەستێت.
5- لە ڕێگەی بەشی یاساوە سکاڵای خۆمان لەداواکاری گشتیی تۆماردەکەین لەسەر نوسەرانی ئەم جۆرە بابەتانە٫ کەئامانج لێی تەشهیر و ناوزەڕاندنی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی و دامەزراوە تەندروستیەکانە۰
6- لە ئەگەری ڕوودانی هەر ڕوداوێکی نەخوازراو کە زیانی گیانی و مادی لێبکەوێتەوە بەرامبەر هەر دامەزراوەیەکی تەندروستی و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی نوسەرانی ئەم بابەتە بێ بنەمایانە لێی بەرپرسیارن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین