عێراق : دووهەزار و ٤١٥ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ، لە نوێترین ئاماری خۆیدا کە تایبەتە بە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ، ڕێژەی تووشبووانی نوێ بە کۆرۆنا لە عێراقدا ئاشکرا دەکات .
لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی دا هاتووە لە ماوەی ٢٤ کاتژمیری ڕابردوو ٢ هەزارو ٤١٥ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆڤید ١٩ هاتوون .
هەر لەو ماوەدا ١٠٧ کەس گیانیان لە دەست داوە
یەک هەزار و ٥٠٧ کەس چاک بوونەتەوە
بە پێی ئەم ئامارە کۆی گشتی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتە تا ئەمڕۆ گەیشتۆتە ٥١ هەزار و ٥٢٤ تووشبوو، هەروەها ٢٦ هەزار و٢٠٧کەسیش چاک بوونەتەوە .
کۆی گشتی گیان لە دەست دانیش بە هۆی ڤایرۆسکە گەیشتۆتە ٢ هەزار و ٥٠ کەس