چواردە تۆن حەبی هۆشبەری دروست کراوی داعش دەستی بە سەرداگیرا

 

ئاژانسی ( سی ئێن ئێن ) لە ڕاپۆرتێکی تیایبەتدا ، ئاماژە بەوە دەکات پۆلیسی ئیتالیا لە باشووری ئەو وڵاتە  توانیویەتی دەست بە سەر ١٤ تۆن حەبی ( ئامفتامین ) دابگرێت کە جۆرێک حەبە لە شێوەی مادە هۆشبەرەکان کە دروستکراوی گرووپەکانی مافیایی سەر بە  داعشە .

 

وەک لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە پۆلیسی ئیتالیا لە دوای ئەوەی گومان دەکاتە سەر سێ کەس ، تا بەندەری ( سالێرنۆ ) لە باشووری ئەو وڵاتە پێوشوێنیان هەڵدەگرێت و لە ئۆپەراسیۆنێکی لە ناوکاودا دەست بە سەر ٨٤ ملیۆن شریت حەبی ( ئامفتامین ) دا دەگرێت .

 

پۆلیسی ئیتالیا گۆمژەی ئەو بارە حەبە بە ١٢٠ ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکات ، هاوکات پۆلیسی ئیتالیا ئاشکرای کردووە ئەو جۆرە حەبە لە سووریا دروست دەکرێت و ڕەوانەی بازاڕەکانی ئەورووپا دەکرێت  .

 

پسپۆرانی ئەو بوارە پێیان وایە ئەوە گەورەترین باری مادە سڕکەرەکانە کە لە مێژوودا دەستی بە سەردا گیرابێت

Back to top button