لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا ، بڕیارێکی زۆر گرینگ درا .

 

وەک تۆمار کردنی رۆژێکی مێژوویی یاسای چاکسازی چووە بواری جێبەجێکردنەوە

 

جووتیار عادل  گوتە بێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا بڕیارێکی گرینگی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند

 

جوتیار عادل بە جەخت کردنەوە لەوەی کە ئەمڕۆ وەک رۆژێکی مێژوویی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دیاری دەکرێت گوتی :  یاسای چاکسازی  چووە بواری جێبەجێکردنەوەو ئامانجی چاکسازییش جێبەجێکردنی دادپەروەرییە

 

هاوکات باس لە بەردەوامی ستراتیژییەتی دانووستان لە نێوان هەولێر و بەغدا دەکات و ئاشکرای دەکات شاندی دانووستانکاری هەرێم بەم زووانە سەردانی بەغدا دەکاتەوە .

لە بەشێکی تری قسەکانیدا گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی لە ئەمڕۆوە لیستی مووچەخۆران بە پێی سیستەمی بایۆمەتری پاک دەکرێتەوەو لیستێکی نوێ وەک پێناسەی مووچەخۆران دیاری دەکرێت .

 

لە کۆتایی لێداوانەکەیدا بۆ راگەیاندنەکان جوتیار عادل  بە ئاماژە دان بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران گوتی : لەسەرەتاوە کەمکردنەوەی مووچە لە 34% بوو، بەڵام سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا پارە قەرزبکات بۆ ئەوەی رێژەی لێبڕینەکە لە 21% بێت، ئەم رێژەیەی ئێستاش بەتەنها بۆ ئەم مانگەیە و لە مانگەکانی داهاتوو بڕیاری نوێ لەمبارەوە دەدرێت “.

Back to top button