بڕیارێکی نوێ لە لایەن وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان دەرکرا
لە ڕاگەیاندروێکدا کە بە واژووی د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاو کراوەتەوە ، بڕیاردرا ئەنجامدانی پشكنین بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا لەتاقیگە تایبەتەكان و نهخۆشخانه تایبهتیهكان قەدەغە بكرێت
لە نووسراوەکەدا کە ئاراستەی هەمووبەرێوەبەرایەتییە گشتییەکان کراوە تەیدا هاتووە، ئاگادارتان دەكەینەوە كە بەهیچ شێوەیەك نابێت پشكنینی كۆڤید -19 لەنەخۆشخانە تایبەتییەكان یان لەتاقیگا تایبەتەكان ئەنجام بدرێت لەبەرئەوەی ئەم پشكنینە پەیوەندی بەپشكنینی جیناتەوە هەیە و بەبابەتێكی ئاسایشی نەتەوەیی دادەنرێت
هاوکات د. سامان بهرزنجی وهزیری تهندروستى ههرێمی كوردستان جەخت لەوە دەکاتەو تەنیا تاقیگەكانی تەندروستی گشتی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی سەر بەوەزارەتمان بۆیان هەیە پشکنین بۆ گومانلێکراوانی تووشبوون بە کۆرۆنا ئەنجام بدەن و هەر کەس ولایەن و دەزگایەکی ناحکومی سەرپێچی بکات سزا دەدرێت .