پەكەكە لەلایەن دوژمنان تەنها بۆ كاتی پێویست بەكار دێ،بۆ؟
ئاسۆ حاجی
– پەكەكە ئێستا كە شەڕ بە هەرێمی كوردستان دەفرۆشێ تەنها لەبەر ئەوەیە لایەنەكان دەیانەوێ گرفتەكانیان چارەسەر بكەن و ئاسۆی سەربەخۆیی گەشترە و پاڵپشتی دنیا ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت.
– لە ساڵی 1992 كاتێك پەڕلەمان هەڵبژێردرا و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەست بەكار بوو،پەكەكە هێرشی كردە سەری بۆ ئەوەی تێكی بدا
– لە ساڵی 1997 پارتی و یەكێتی خەریك بوو قسە دەربارەی پێكەوە دانیشتن و كۆتایی هێنان بەشەڕی براكوژی بكەن،پەكەكە لە هەموو سنوورەكانەوە هێرشی كردە سەر پارتی و ئاگری شەڕی خۆشتر كرد و بووە هۆكاری ئەوەی ئێران و توركیا بە كەیفی خۆیان تەڕاتێن بكەن لە ناو خاكی هەرێمی كوردستان .
– پەكەكە ساڵێك دواتر هێرشی كردە سەر یەكێتی و بە دەیان. پێشمەرگەی لێ شەهید كردن چوونكە ئامادە نەبوو لەو شوێنانە بكشێتەوە كە پێشتر لە گرتنیان هاوكاری یەكێتی كرد بوو لە دژی پارتی.
– پەكەكە لە ڕۆژهەڵات بە هاوكاری ئێران پەژاكی دروست كرد تەنها بۆ ئەوەی گەنجانی خوێن گەرم بۆلای خۆی ڕابكێشێ و ڕێگری لەوە بكات پەیوەندی بە حزبەكانی دیكەوە بكەن و لە كۆماری ئیسلامیش دووریان. بخاتەوە،یان لە باكوور یان لە ڕۆژئاوا تەسفیەیان بكات
– پەكەكە لە ڕۆژئاوا لە ساڵانی هەشتایەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕژێمی بەعس گەنجانی كوردی تەجنید دەكرد و كۆمەڵگای كوردەواری لە توێژی گەنجان بێ بەش كرد بە شێوەیەك یان گەنجەكان لە دیمەشق و حەلەب دەبوونە كرێكار یان بە ناچاری دەبوایە ببنە پەكەكە،تا پەیوەندی بە حزبە ڕەسەنەكانی ئەو پارچەیە نەكەن ڕێك هەمان شتی لە ڕۆژئاوا دووبارە كردەوە.
– پەكەكە لە باكوور 80 كورسی لە دەست كورد دا كە گەنجانی سەركێشی بخاڤی مەدەنیانەی باكوور لە هەڵبژاردن بردیانەوە پەكەكە و بە بڕیارێكی چەپی تورك و بە تعلیماتێكی برایانی كۆماری ئیسلامی هەموو دۆڕاند و ئەو گەنجانەی لەناو پەڕلەمای توركیا پەنجەیان لە چاوی بەرپرسانی تورك ڕادەكرد ئێستا لە زیندان بە دەست جەندرمەیەك زەلیل بووینە
– پەكەكە بۆ تەنها لەو ناوچانەی پێشتر پێیان. دەگووترا جێناكۆك لێی داكووتاوە؟ چوونكە ئەو ناوچانە ئێران بە ئاسانی دەستبەرداریان نابێ و لەوێوە هەوڵ بۆ ڕادەستكردنەوەی كوردستان دەدرێ بە سوپای عێڕاقیەوە.
– پەكەكە بۆ شەنگاڵ و چیاكەی ڕادەستی پێشمەرگە ناكاتەوە؟ چوونكە ئەو ناوچەیە ئێران و سوریا بەیەك دەگەیێنێ و لەوێوە كاتی خۆی حكومەتی عێڕاقی بنكەی موشەكی دانا بوو و لەوێ ئیسڕائیلی موشەك باران كرد لە شەڕی یەكەمی كەنداو