ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی گه‌شته ئاسمانیه‌كانی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان درێژكرده‌وه
دوای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرنا و گرتنه به‌ری رێوشوێنی خۆپارێزی ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراقی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی گه‌شته ئاسمانیه‌كانی راگه‌یاند و له و كاته‌وه ته‌نها فڕۆکه‌کانی مانگى سور، سەربازى، تەندروستی و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) هاتوچۆ ده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه قه‌ده‌غه‌ی گه‌شته ئاسمانیه‌كان درێژكرایه‌وه
میدیاكانی عێراق رایانگه‌یاند كه ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانی ئاگادار كردوونه‌ته‌وه کە ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ 15ی تەمموز درێژکراوەتەوە و ئەو بڕیارەش گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سور، سەربازى، تەندروستی و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه.
شایه‌نی باسه به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی كه‌شته ئاسمانیه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆری كۆمپیانیاكانی بواری فڕۆكه‌وانی دووچاری زیانی ماددی بوونه‌وه