بهریتانیا سهركهوتنی ڤاكسینی كۆرۆنای له قۆناغی سێیهم راگهیاند
دوای ئهوهی زانكۆی ئۆكسفۆردی بهریتانی پێشتر تاقیكردنهوهی دوو ڤاكسینی به سهركهوتووی دژ به كۆرۆنا راگهیاند ئهمڕۆ زانایانی زانكۆی ئۆكسفۆرد رایانگهیاند كه ڤاكسینی كۆرۆنا لە سێهەم تاقیكردنەوەدا ئەنجامی دڵخۆشكەری هەبووە.
سارە گیلبێرت زانای زانكۆی ئۆكسفۆرد كە لەگەڵ تیمێك كار لەسەر بەرهەمهێنانی ڤایرۆسی دژە كۆرۆنا دەكەن به ئاژانسی رۆیتهرزی راگهیاندووه كه ، تاقیكردنەوەی مرۆیی ڤاكسینەكە لە قۆناغی سێهەمدا ئەنجامی دڵخۆشكەر و دڵخوازی هەبووە لەسەر سیستەمی بەرگریی كەسەكان، كاریگهری ئهرێنی ههبووه.
ئهو زانایهی ئۆكسفۆرد راشیگهیاندووه له قۆناغی سێیهم هەشت هەزار خۆبەخش ڤاكسینی AZD1222 یان وەرگرتووە كە لە لایەن كۆمپانیای ئیسترازینیكاوە بەرهەمهێنراوە و له ئێستادا چاوهڕوانی ئهنجامی قۆناغی كۆتای ڤاكسینهكهین بۆیه ناتوانرێت كاتی ئامادهبوونی ڤاكسینهكه رابگهیێنرێت.
پێشتر سومەیە سوامیناسان لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاندبوو، ڤاكسینەكەی كۆمپانیای ئیسترازینیكای بەریتانی یەكێكە لەو ڤاكسینانەی بەربژێرە بۆ ئەوەی رابگەیەنرێت و لە رووی بڕینی قۆناغەكانی تاقیكردنەوەوە لە پێشترە و رەنگە بەم نزیكانە بەتەواوەتی ئامادەبكرێت.