گهرمیان 22 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونهوه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/08/بهپهله.jpg)
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی کەلار تایبەت بە کۆرۆنا، چاکبوونەوەی 22 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای لەسنووری گەرمیان ڕاگەیاند.
د. هاوار وشیار، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی کەلار تایبەت بە کۆرۆنا، ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ چوارشەممە 22 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە گەرمیان چاک بوونەتەوە و گەڕێندراونەتەوە ماڵەکانی خۆیان”.
گوتیشی “دوێنێ سێشەممە٣٠/٦/٢٠٢٠یش چوار تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە چاک بوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەکانی خۆیان”.