ئهندامێكی سهركردایهتی پارتی باسی دوا بژارده لهگهڵ عێراق دهكات
خواكوڕك
ئهندامێكی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان دهڵێت، سەربەخۆییی کوردستان مافێکی رەوا و دەستووریی خۆمانە دوای ئەوەی لەگەڵ بەغدا گفتوگۆمان کرد، دواتر بە ویستی گەلی کوردستان میکانزمێک بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆمان دادەنین.
عهلی عهونی ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی رایدهگهینێت، لەمەودوا جۆری گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا گۆڕنکاری بەسەردا دێت و پرسی سەربەخۆییی کوردستان لەگەڵ بەغدادا دهخرێته بهر باسهوه.
عهلی عهونی به مالپهڕی فهرمی پارتی راگهیاندووه، “بڕیارە کۆمیتەیەکی هاوبەش بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا پێکبهێنرێت و جۆری گفتوگۆکانیش گۆڕانکارییان بەسەردا بێت، چونکە جاری پێشوو لە سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا و سەردانی کاک نێچیرڤانیش باسی سەربەخۆییی کوردستان کراوە؛ بۆیە لەمەودوای گفتوگۆکانی بەغدا و هەولێر بە ئاراستەی سەربەخۆییی کوردستان دەبێت”.
ئهو ئهندامهی سهركردایهتی پارتی پێیوایه، ئەو عەقلیەتی لە بەغدا هەیە نایەوێت لەگەڵ هەرێمی کوردستان رێککەوێت، جیالەوەش عەقڵیەتێک هەیە لە بەغدا دەیەوێت بودجە و قوتی خەڵکی کوردستان ببرێت.
ههروهها دهشڵێت، “سەربەخۆییی کوردستان مافێکی رەوا و دەستووریی خۆمانە، جا ڕیفراندۆم بێت یان هەر میکانزمێکی دیکە؛ بۆیە دەبێت هەموو لایەنەکان لە عەقڵیەتی بەغدا تێبگەن بە تایەبت دوای قسەکانی دوێنێ شەوی حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق كە راشکاوانە باسی لەوە کرد ئەوان پارە بۆ هەرێمی کوردستان نانێرن، بۆیە دەبێت لەمەودوا بە تەواوەتی بیر لە داهاتووی خۆمان بکەینەوە و ناکرێ تاسەر بەمشێوەیە لە بەغدا قەبووڵ بکەین.”