رێکخراوی تەندروستی جیهانی: تەنها لە مانگی رابردودا لەسەدا 60 توشبوانی كۆرۆنا له‌ جیهان تۆمارکراوە

ئەمرۆ لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، تێدرۆس ئەدهانۆم بەرێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، لەسەدا 60-ی کۆی توشبوانی جیهان تەنها لەماوەی مانگی رابردودا تۆمارکراوە.

 

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی جیهانی ئاشکراشیکردوە، لەماوەی هەفتەی رابردودا، تێگڕای توشبونی رۆژانەی کۆرۆنا 160 هەزاری تێپەڕاندوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، هەرگیز ماندونابن لە ئاشکراکردنی باشترین رێگا بۆ دەربازبون لەم پەتایە کە تائێستا پێویستی بە هەنگاوی جدی هەیە بۆ روبەروبونەوەی.

 

لەئێستادا، ئەمریکا خراپترین وڵاتی سەر روی زەوییە کە رۆژانە نزیکەی 45 هەزار توشبوی تێدا تۆماردەگرێت، لەکاتێکدا پێشتر ئیسپانیا و ئیتاڵیا بەمەترسیدارترین وڵاتانی جیهان لەقەڵەمدرا، بەڵام  ئیسپانیا لەتۆمارکردنی 10 هەزار توشبوی رۆژانەدا گەیشتە و ئیتاڵیاش لە 6500 حاڵەتدا.

Back to top button