زیدان بەفەرمی بۆ یاریی خیتافی ئەستێرەیەکی دوورخستەوە

زیدان بۆ یاریی خیتافی بەفەرمی ئێدین هازاردی دوورخستووەتەوە لەکاتێکدا هیچ پێکانێکی نییە.

زینەدین زیدان، راهێنەری ریال مەدرید لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ یاریی سبەی بەرامبەر خیتافی راگەیاند، کە ناوی ئێدین هازارد و ناچۆ فێرناندێزی تێدا نییە.

هەریەکە لە لۆکا یۆڤیچ، لۆکاس ڤاسکێز، لۆکا مۆدریچ و فێرلاند مێندی گەڕاونەتەوە لیستی یاریزانانی ریال مەدرید و بانگهێشتی یاریی خیتافی کراون.

Back to top button