سێ کەسی دیکە لە سلێمانی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
سێ تووشبووی دیكهی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سلێمانی گیانیان له دهستدا، كه دوو ئافرهت و پیاوێكن.
عەبدوڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوهبەری تەندروستی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگهیاند: ئەو سێ کەسە، دووانیان ئافرەتن و ئەوەی دیکەش پیاوە. تەمەنیان لەنێوان 50 بۆ 60 ساڵە و دانیشتووی سلێمانین.
تاوەکو ئێستا زیاتر لە چوار هەزار و 500 کەس لە سنووری پارێزگای سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوون و، بو بەو سێ کەسەی ئەمڕۆش گیانیان لەدەستداوە، 185 کەس لە سلێمانی بە کۆرۆنا مردوون.