تهندروستی عیراق له بارهی هێنانی چارهسهره رووسیهكهی كۆرۆنا روونكردنهوه دهدات
وەزارەتی تەندروستیی عیراق رایگەیاند، تا ئێستا هیچ چارەسەرێکی کۆرۆنایان لە روسیاوە هاوردە نەکردووە و لە ئێستادا حکومەت توێژینەوەی ورد لەسەر کوالێتی و نرخی دەرمانە رووسییەکە دەکات.
حازم جەمیلی، بریکاری وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق رایگەیاند، تا ئێستا هیچ چارەسەرێکمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رووسیاوە هاوردەنەکردووە، چونکە چارەسەرەکەی رووسیا تایبەتمەند نییە بە چارەسەرکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
دەشڵێت: “پێشتر ئەو چارەسەرە بۆ جۆرەکانی دیکەی ڤایرۆس بەکارهاتووە و ئێستاش لە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنادا بەکاردەهێنرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، تیمە تەکنیکییەکانی حکومەت توێژینەوەی ورد لەسەر کوالێتی و نرخی چارەسەرە روسییەکە دەکەن، ئەوەش هاتووە: لە چەندین وڵاتی جیاوازەوە چارەسەری کۆرۆنامان پێگەیشتووە، کە لەوانەیە لە چارەسەرەکەی روسیا کاریگەرتربن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە روسیا چارەسەرەکە بۆ توشبووانی کۆرۆنا بەکارهێنراوە و ئەنجامەکان دڵخۆشکەر بوون، بەڵام تا ئێستا زانایان نەگەیشتون بە ئەنجامی کۆتای.