یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌هێزه‌ كوردیه‌كان و سوپای عێراق دروست ده‌كرێت

خواكوڕك

فەرماندەیەك لە ژووری ئۆپەراسێونی ھاوبەشی نێوان ھێزەكانی پێشمەرگە و عێراقی ڕایگەیاند، كە بەم دواییانە داعش ستراتیژی بە بارمتەكردنی ھاوڵاتیانی سڤیل بەكاردێنێت ماڵ و ئوتومبێلەكانیان بەكاردەھێنێت بۆ به‌ ھێزكردنی پێگە و فراوانكردنی خاڵەكانی بەرگری، بەڵام بەو یەكە تایبەتەی ھێزی دژە تیرور كە سەربازە كوردەكانیش لە پێكھاتەكەیدا ھەن توانیویانە ئەو پیلانەی داعش پووچەڵ بكەنەوە.

‎چەند سەربازێكی راهێنراوی هێزە عێراقیەکان رێگری لە داعش دەکەن، لە بەکارهێنانی خەڵکی موسڵ وەك قەڵغانی مرۆیی بە رزگارکردنی ئەو خێزانانەی گروپەکە بە بارمتەگرتوونی. ئەم ھێزە تایبەتە كە سەربازانی كوردیشی تێدایە ئامادە كراون بۆ ئوپەراسێونی تایبەت بە پاراستنی گیانی سڤێل، تیمەكە ڕۆلێكی گرنگ دەبینێت.

‎لە رووداوێکی ئەمدواییانەی گەڕەکی تەئمیمدا لە خۆرهەڵات، سەربازەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵێك بۆ گواستنەوەی خێزانێکی حەوت کەسی کە لەلایەن داعشەوە بە بارمتە گیرابوون، سەرۆك خێزانەكە ده‌ڵێـ، ئەندامانی داعش لە بەیانیی 12 کانونی یەکەمدا هاتوونەتە ماڵەکەیەوه‌، هەوڵیانداوه‌ وەك قەڵغانی مرۆیی بەکارمانبهێنن پێش ئەوەی سەربانی ماڵەکەمان بەکاربهێنن بۆ هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکان.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، ئێمەیان لە یەکێك لە ژوورەکاندا راگرت لەبەر خێزانەکەم زۆر دەترسام و هەوڵمدا ئارامیان بکەمەوە، کاتێك رۆژبۆوە ده‌نگی تەقە کەمتر بووه‌وه‌ و دەنگەکە دوورکەوتەوە. لەپڕێکدا گوێمان لێبوو کەسێك لە ماڵەوە بانگیدەکرد، ‘کەس لێرەیە؟ ئێمە براکانتانین لە ئاژانسی دژە-تیرۆر، تیرۆرستەکانمان کوشتووە’.”

‎ئەبو شەکەر ده‌شڵێت، “کاتێك گوێمان لێبوو، هاوارمانکرد یارمەتیمان بدەن”، سەربازەکان كە كورد و عەرەب بوون دەرگای ژوورەکەیان شکاند و ئێمەیان رزگارکرد، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، پێمان وانەبوو رزگارمان ببێت، سوپاس بۆ خوا و سوپاس بۆ هێزەکانمان بۆ ئازایەتییان.

 

Back to top button