وەزیری دارایی و ئابوری : سەبارەت بە وەرگرتنی باج بڕیارێكی نوێی دهركرد
وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیەكانی وەرگرتنی باجەوە هەژمار نەكرێت و باج لە هاوڵاتیان وەرنەگیرێت.
ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، ماوەی دوو مانگ لە 11 ی ئازار هەتا 11 ی ئایار، لە كرێ و سودەكانی دواكەوتنی كرێچیەكانی موڵكەكانی وەزارەتی دارایی خۆش ببن بەهۆی ئەوەی ئەو ماوەیە نەیاتوانیوە موڵكەكان بەشێوەی ئاسایی بەكاربهێنن.
لە بڕیارەكەی وەزیری دارایدا ئاماژە بەوەدراوە، باجدەران ئەو ماوەیە لە باجدان و سودی دواكەوتنی دەبەخشرێن و ماوەی دانەوەی قیستەكانیش بۆ ماوەی دوو مانگ درێژ دەكرێتەوە، هەروەها بۆ كۆمپانیاكان و باجی خانووبەرەش پێویستە بەڕێوەبەرایەتیەكان رەچاوی ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ بكەن كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە نەیانتوانیوە بە ئاسایی كاربكەن.