چەمچەماڵ : حاڵەتێکی نوێی مردن بە کۆرۆنا تۆمار کرا

 

 

د. فەرهاد محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ لە لیدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات پیاوێکی تەمەن حەفتا ساڵ لە دوای چەند رۆژ تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڤید 19 لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا .

 

وەک بەرێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ ڕایگەیاندووە ، ئەوکەسەی گیانی لە دەست داوە دانیشتووی شاری کەرک بووە .

هاوکات ئاماژە بەوە دەکات ، تووشبوون لە چەمچەماڵ روو لە زیاد بوونەو هەر ئەمڕۆ 7 کەسی دیکەی تووشبووی ڤایرۆسەکە، کە پێک هاتوون لە 5 پیاوو دوو ئافرەت لە نەخۆشخانە خراونەتە ژێر چاوەدێری

Back to top button