بەرپرسێکی حیزبی بەعس ئازاد دەکرێت و بە فڕۆکەی تایبەتیش دەیبەنە وڵاتێکی دراوسێ
رۆیتەرز لە بەداوا داچوونێکدا ئاشکرای کردووە ، ئەو بەرپرسەی حیزبی بەعس لە دوای ئازاد بوونی بە فڕۆکەیەکی تایبەت دەبرێتە ئۆردەن .
جەماڵ مستەفا سوڵتانی بەرپرسی کاروباری عەشیرەتەکانی عێراق و هاوسەری حەلای کچی سەدام حسێن رۆژی سێشەممە لە زیندان ئازاد کراوە .
وەک رۆیتەرز ئاشکرای دەکات ، لە دوای ئازاد بوونی ڕاستەوخۆ بە فڕۆکەیەکی تایبەت وەک میوانێکی پایەبەرز بەرێی ئۆردەن دەکرێتەوە .
هەر لە هەواڵەکەی رۆیتەرزدا هاتووە ئازاد بوونی جەماڵ مستەفا سوڵتانی لە کاتێکدایە ناوبراو لە لیستی داواکراوەکەی ئەمریکادایە و لە ساڵی 2003 دەستگیر کراوە”.