فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنوور دەنگۆی جوڵەی هێزی سەربازی عێراقی بۆ زاخۆ ڕەت دەکاتەوە

 

 

عەمید دلێر زێباری ، فەرماندەیی هێزی یەکی پاسەوانی سنووری عێراق لە زاخۆ ، لە لێداونێکدا بۆ راگەیاندنەکان هەموو ئەو چەوشەکاریانە ڕەت دەکاتەوە کە گۆیا هیزێکی نوێی عێراقی بۆ پاراستنی سنوورەکان لە زاخۆ جێگیر کرابن .

 

لەو لێدوانەدا  زێباری ئاماژە بەوە دەکات دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا و سەردانیکردنی فەرماندەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور بۆ ناوچەکە، لیژنەیەک لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێکهێنرا و سەردانی ناوچەکەیان کرد، دواتر بڕیار  درا  هێزەکانی 1ی پاسەوانی سنوور بجووڵێن و دەست بەسەر چەند پێگەیەکی ستراتیژی ناوچەکەدا بگرن بۆ ڕێگری لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراو لە لایەن تورکیاوە .

 

هاوکات ئاماژە بە بەشێکی گرینگی زانیارییەکان دەکات لە بارەی ئەو هێزەی لە سنووری هەردوو ناحیەی باتیفا و دەرکار جێگیربوون و گوتی : ئەو هێزە وەک هێزی پاسەوانی سنوور لە ساڵی 2003 وە دوای روخانی دەسەڵاتی سەدام دامەزراوەو هەموو فەرماندەو سەربازەکانی کوردن و خەڵکی ناوچەکەن ، چونکە  بەپێی یاسای فیدراڵی هێزەکانی سەرسنووری بە تایبەت لە هەرێمی کوردستان دەبێت لە خەڵکی ناوچەکە پێک بێن ، بۆیە هەموو ئەو دەنگۆیانە ناڕاستن کە دەڵین عێراق هێزی لە سنوورکانی زاخۆ جێگیر کردووە بێ گرانەوە بۆ رای فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان .

Back to top button