لە فڕۆکەخانەی نێودوڵەتی سلێمانی گەشتەکان بەردەوامن

 

 

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات ئەوان ناچارن لە بەشێک لە گەشتە ئاسمانییەکان بەردەوام بن .

 

هاوکات روونیدەکاتەوە ، ئەم گەشتانە بۆ ئەو کەسانەیە رێگەی گەڕانەوەیان لێگیراوەو بە ناچاری  بە پێی  یاسا دەبێت لە سلێمانییەوە بگەرێنەوە وڵاتەکانیان

 

دەقی راگەیەندراوەکە:

 

دوایی بڕیاری ماوەی درێژکردنەوەی ڕاگرتنی گەشتە نێودەوڵەتی یەکان بۆ گەشتیاری لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق لەلایەن (دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقی یەوە).

 

ئاگاداری ھاوڵاتیانی بەڕێز دەکەین پاڵپشت بە وەرگرتنی ڕەزامەندی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقی لەلایەن کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و بە جێ بەجێ کردنی ڕێنماییە تەندروستی یەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەو ھاوڵاتیانەی کە ڕێگەی گەڕانەوەیان لێگیراوە لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی یەوە گەشتی ناچاریان بۆ ئەنجام دەدرێت، وە بۆ زانیاری ھەموولایەک ئەنجامدانی گەشتی ناچاری بە لە چوارچێوەی بڕیاری تایبەتدایە و ھیچ پەیوەندی بە ڕاگرتنی گەشتە نێودەوڵەتی یەکان بۆ گەشتیاری نی یە.

 

ھیوای سەلامەتی و تەندروست باشی بۆ ھەموولایەک دەخوازین

 

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی

Back to top button