عێراق : 110 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرۆنا تۆمار کرا

 

 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی تایبەت بە کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە .

 

لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراقدا هاتووە ، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 2 هەزار و 184 کەسی دیکە ، تووشی ڤایرۆسی ( کۆڤید 19 ) بوون .

هەر لەو ماوەدا لە چەند شارێکی جیاوازی عێراقدا  ، 110 کەس بەو پەتایە گیانیان لە دەست داوە .

 

هاوکات ئاماری چاکبوونەوەکان لەو ماوەدا گەیشتۆتە 1 هەزار و 645 کەس کە هەموویان لە نەخۆشخانەکان چارەسەریان بۆ کڕاوە

Back to top button