ئیسرائیل پێگەکانی یۆرانیۆمی ئێرانی بۆردوومان کردووە

 

رۆژنامەنووسێکی بە ناوبانگی ئسرائیلی لە هەردووک تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و تویتەری خۆی بڵاوی کردۆتەوە  فڕۆکەکانی ئێف 16 و ڕادارنەبینی ئیسرائیل توانیویانە سنووری ئاسمانی ئێران ببەزێنن.

 

ئیدی کوهین بڵاوی کردۆتەوە رۆژی چوارشەممە ئەوفڕۆکانە توانیویانە گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنەری یۆرانیۆمی ئێران لە ناو بەرن .

 

ئەو رۆژنامەنووسە سەرچاوە هەواڵگرییەکانی رۆژئاوایی کردۆتە سەرچاوەی زانیاری .

هاوکات ئەو رۆژنامەنووسە ئاشکرای دەکات ئێران تەواوی دانیشتووانی ئەو شوێنەی ڕاگوازتووە وبۆ چارەسەر پەنای بردۆتە بەر شارەزایانی بواری ئەتۆمی رووسی .

 

 

لە کۆتاییدا باس لەوە دەکات ئەوفرۆکانە بۆ دابین کردنی بەنزینی پێویست لە ئاسمانی وڵاتێکی کەنداو سووتەمەنی پیویستیان تێکراوەتەوە

Back to top button