گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوایەک ئاراستەی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات
لە لێدوانێکی دا بۆ ڕاگەیاندنەکان ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ئاماژەدان بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان گوتی : بەداخین بۆ هەر زیانێکی گیانی خەڵکی سڤیل ،ئاگاداریشین لەو نیگەرانیـیانەی حکومەتی عێراق دەریبڕیون ، بەلام تێڕوانینی خۆمان دووپات دەکەینەوە کە ئۆپەراستۆنی لەشکری لە عێراق پێویستە ڕێز لە سەروەری ئەو وڵاتە بگرێت.
لە بەشێکی تری قسەکانیدا گوتی ئێمە هەست بە نیگەرانی ڕەوای تورکیا دەکەیین سەبارەت بە هێرشەکانی پەکەکە کە بوونەتەمایەی تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە ، بەڵام دەبێت لە گەڵ عێراق بەدەوام بن لە هاوکارییەکانیان
هاوکات ویلایەتە یەکگرتووەکان داوا لە تورکیا و عێراق بە حکومەتی هەرێمی کوردستانیشەوە دەکات پـێکەوە کاربکەن بۆ شکست پێهێنانی ” پەکەکە “.
هەروەها ویلایەتە یەکگرتووەکان ئاشکرای دەکات ئامادەیە ئاسانکاری و پشتیوانی بکات بۆ پێک هێنانی هەماهەنگی نیوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان ،چونکە هێشتا بڕوامان وایە چارەسەریـیە ئاسایشیـیە بەردەوامەکان تەنیا بە ڕێگەی هاوکاری دەستەبەردەبن.
لە کۆتایـیدا گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا نایشارێتەوە ، ناوچەکانی وەک شەنگال پـێویستە لە ژێر کۆنترۆڵی تەواوی حکومەتی فیدراڵ و هێزە ئاسایشیـیەکانیدا بن ، بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕێگری لە بانگەشەو دەسەڵاتی پەکەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکانی شەڕی داعش بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان